بهپێی ههواڵی کوردپرێس، غەیاس سورچی وتەبێژی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە لایەن سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆییەوە ئۆپەراسیۆنێک لە مووسڵ ئەنجام درا، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی نەدا و فرۆکەی جەنگی و کۆپتەر وەک ھێزی پشتیوانیی بەشداریان پێکرا".
ئاماژەی بەوەش کرد: "بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 40 داعش دەستگیر کراون کە لە نێویاندا ئەمیری ئەو گرووپە تیرۆریستییە ھەیە، جگە لەوەش دەستگیراوە بە سەر چەندین کەرەستە و چەک و تەقەمەنی کە بۆ خۆ ڕێکخستنەوەیان بەکاریان ھێناوە".
بە وتەی بەرپرسەکەی یەکێتی: "پێشتر داعش ڕایگەیاندوە 25 ھەزار چەکداری لە نەینەوا ھەیە، بە گوێرەی ئامارەکانیش ژمارەی کوژراوان و دەستگیرکراوەکانیشیان نەگەیشتۆتە 10 ھەزار چەکدار".
ھاوکات زانیاری لەسەر مانەوەی پاشماوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "بەشێکی تیرۆریستان لەناو ئاوارەکان و ماڵەکاندا خۆیان حەشار داوە، بەڵام خەڵکی مووسڵ جیاوازن بەراورد بە ماوەکانی ڕابردوو، ئێستا ھێرشیان دەکەنە سەر و دەیانکوژن، تەنانەت بوونەتە چاوساغ و پاڵپشتی ھێزە ئەمنییەکان".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment