به‌م زووانه‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق داده‌مه‌زرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی ڕای‌گه‌یاند: به‌م زووانه‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌ ڕێگای هاوپه‌یمانیی نێوان 6 حیزبه‌وه‌ داده‌مه‌زرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد حه‌یده‌ر له‌و باره‌وه‌ به‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وت: سێناریۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به‌ هاوپه‌یمانیی نێوان ڕه‌وته‌کانی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی، نه‌سر، سائروون، وه‌ته‌نیه‌، قه‌رار و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ حاڵی جێبه‌جێ بووندایه‌.

حه‌یده‌ری زیادیشی کرد: بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌وڵه‌تێکی گشتگیر و نوێنه‌ری هه‌موو چینه‌کانی عێراق بێت، پێویستی به‌ جۆرێک هاوسه‌نگی هه‌یه‌ تاکوو هیچ که‌س یان حیزبێک لێی دوور نه‌که‌وێته‌وه‌؛ چوونکه‌ هیچ هێڵێکی سوور بۆ هیچ حیزب و که‌سایه‌تییێک بوونی نییه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: "ئێمه‌ پێیمان خۆش بوو که‌ هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح یان به‌شێک له‌وه‌ به‌شداری له‌و ده‌وڵه‌ته‌ بکردایا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14695

Your Comment

You are replying to: .
captcha