بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە زاری محەمەد ڕەزا ئاسێف خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە قارچک ناسی و بەرپرسی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو قارچکانەی کە بوونەتەهۆی ژەهراویبوون و مردنی هاووڵاتییانی ئێران، بڵاوی کردۆتەوە، لە ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەی لە سەرجەم نموونەی ئەو قارچکانە کردووە کە لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە، ڕادەستی کراون.
ئاماژەی بەوەش کردوووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەرکەوتووە، خواردنی سێ جۆر قارچک بە ناوە زانستییەکانی (hypholoma) و (lepiota brunneoincarnata fascicualre) و(coprinopsis atramentaria)، هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کەسانە بوون.
ئاسیف جەختی لەوەش کردۆتەوە کە پێویستە لەو شوێنانەی ئەو جۆرە قارچکانە دەڕوێن، هێمای ئاگادارکردنەوە دابنرێت.
جێی ئاماژەیە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥ کەس بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوی لە ئێران گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای کرماشان بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment