بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمانەوە یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەگەری مانەوەی پۆستی سەرۆکی ھەرێم، چوونکە ئێستا دەسەڵاتەکانی دابەش کراوە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە پەرلەمانەوە ئەو پۆستە ھەڵبژێردرێت".
ناوبراو ئاشکراشی کرد: "بەپێویستی نازانین سەرۆکی ھەرێم لەلایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت و ھەموو دەسەڵاتێکی پێبدرێت، چوونکە ئەوکاتە سەرۆکی ھەرێم لە بەرامبەر پەرلەماندا بەرپرسیار نابێت".
عەبدلسەتار مەجید ئەوەشی وت: "تائێستا وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی بوونی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم ھیچ گفتوگۆیێکمان نەکردووە، بەڵام جەخت دەکەینەوە دەبێت لە پەرلەمانەوە ئەو پۆستە ھەڵبژێردرێت".
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment