بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتی ئەو شاندە ئەمریکییە کرد کە سەبارەت بە گفتوگۆکردن دەربارەی منبج لە تورکیان.
ئاکسۆی لەبارەی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا سەبارەت بە F-35ه‌وه گوتی: "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌دا ئێمه‌ش ناچارده‌بین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه."
ئاکسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شاندێكی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ له توركیا له‌باره‌ی منبج كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی گوتیشی: " ئەمڕۆ دووەمین کۆبوونەوەی ئەو شاندە ئەنجام دەدرێت. بڕیارە لە ٤ی جوون بڕیاری کۆتایی هەردوو وڵات لەبارەی بابەتەکەوە بدرێت".
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment