پۆلیس ڕێگری لە بانگەشە کردنی هەدەپە دەکات

بەشی تورکیا- محەمەد ییڵماز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئاکسارای ئەستەمبۆڵ ڕایگەیاند: جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ پێی وتووە "لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ من ڕووبەڕوو دەبنەوە مۆڵەت نادەم بانگەشە بۆ پارتی دیموکراتیکی گەلان بکەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ییڵماز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئاکسارای ئەستەمبۆڵ لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ڕێگری کردنی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ لە بانگەشە کردنی پارتەکەی و وتی: جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ بە ئاشکرا پێی وتووە: "لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ من ڕووبەڕوو دەبنەوە مۆڵەت نادەم بانگەشە بۆ پارتی دیموکراتیکی گەلان بکەن تا ئەو کاتەی لەگەڵ ئوجەلان بن".

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: تا ئێستا لە ناوچەی ئاکسارای ئەستەمبۆڵ سێ جار هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی هەدەپە، بە ڕای ئێمە پۆلیس لەو هێرشانەدا دەستی هەبوو.

سەرچاوە: میزۆپتامیا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14671

Your Comment

You are replying to: .
captcha