بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ییڵماز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئاکسارای ئەستەمبۆڵ لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ڕێگری کردنی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ لە بانگەشە کردنی پارتەکەی و وتی: جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ بە ئاشکرا پێی وتووە: "لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ من ڕووبەڕوو دەبنەوە مۆڵەت نادەم بانگەشە بۆ پارتی دیموکراتیکی گەلان بکەن تا ئەو کاتەی لەگەڵ ئوجەلان بن".
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: تا ئێستا لە ناوچەی ئاکسارای ئەستەمبۆڵ سێ جار هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی هەدەپە، بە ڕای ئێمە پۆلیس لەو هێرشانەدا دەستی هەبوو.
سەرچاوە: میزۆپتامیا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment