بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی دەستیپێکرد، کە پرۆژەیاساکە لە ٥٨ ماددە پێکهاتبوو، کە بەشێوەیێکی گشتی دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاساکە درا و پرۆژەیاساکە پەسەند کرا.
ماددەی ٢٠ لە رۆژەیاساکەدا لابرا، کە تایبەت بوو بە لێبڕینی مووچەی فەرمەنبەران، کە لە ماوەی رابردوودا لە عێراق بڕیاری لەبارەوە درا و لێبڕینەکە لە ٪١ـەوە دەستی پێدەکرد و مووچەی خوار ٥٠٠ هەزار دیناری نەدەگرتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment