بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وتی: " ئێمە دەمێکە گوتومانە، پێمانوایە... دەمێک نا، بەڵام لەکاتی هەڵبژاردنەوە گوتوومانە کە حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکدێت، ئێمە پێش ئەم پرۆسەیە ناکەوین، کار لەگەڵ ئەو حکومەتە دەکەین، هەر کەسێک کە خەڵک هەڵیبژێرێت و بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئەو چاوی بە موقتەدا سەدر کەوتووە یان نا، من زانیاریم لەسەر ئەمە بۆ تۆ پێ نییە."
ناوێرت ههروهها لەبارەی سەردانی مەکگۆرک بۆ کوردستان و رۆڵی ئێران لە حکومەتی داهاتووی عێراق وتی: برێت مەک گورک لەگەڵ چەندین پارتی كوردستان كۆ بۆتەوە و من هیچ شتێکی دیاریکراوم لەبارەی کۆبوونەوەکانی برێت نییە، بە شێوەیەکی گشتی ئەوەی بەڕێز مەکگۆرک دەیکات، ئەوەیە کە لەگەڵ کۆمەڵێک پارت کۆدەبێتەوە. لە باکوور و لە بەغداش کۆبوونەوە دەکات، من وردەکاریم لەبارەی کۆبوونەوەکان نییە، بەڵام دەزانم بەشدارە لە کۆمەڵێک گفتوگۆ.
سهرچاوه: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment