به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیه‌ل بایمن، توێژه‌ری باڵای حه‌وزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی ناوه‌ندی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له یادداشتێکدا که له ماڵپه‌ڕی ئه‌نستیتۆی برۆکنیز بڵاو کراوه‌ته پێی وایه هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی به‌شداربووی قه‌یرانی سووریا هێزه‌کانی پرۆکسی یان جێگری خۆیان بۆ وه‌رگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی له‌و وڵاته ڕاسپاردوووه.
بایمن پێی وایه هێزه‌کانی کوردی سووریا (YPG) پرۆکسی یان جێگری ئه‌مریکا له سووریا‌ن و چاره‌نووسی ئه‌وان هه‌ر وه‌کوو پرۆکسییه‌کانی دیکه ده‌بێت و ئه‌مریکا به‌جێیان ده‌هێڵێت.
ناوبراو ده‌نووسێت: ئه‌مریکا له پاڵپشتی کردنی هێزه‌کانی کوردی سووریا زیاتر له 10000 هێرشی ئاسمانی بۆ شه‌ڕ دژی داعش ئه‌نجام داوه چوونکه هێزه کوردییه‌کان به ته‌نهایی ناتوانن دژی داعش شه‌ڕ بکه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا پێشینه‌ی خه‌یانه‌ت له‌گه‌ڵ کوردی هه‌یه، نووسیویه‌تی: ئه‌مریکا له ساڵی 1975 وازی هێناوه له پاڵپشتی کردنی کورده‌کانی عێراق و ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان بێ ئاکام هێشته‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌ش له باره‌ی کورده‌کانی سووریاشه‌وه مومکینه تووشی هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه بێت.
دانیه‌ل بایمن ئه‌وه وه‌بیری کورده‌کان ده‌هێنێته‌وه گرووپه کوردییه‌کان بۆیان سه‌لمێندراوه که پاڵپشتیی وڵاتانی بیانی به‌رده‌وام نابێت و له ئاکامدا کۆتایی پێدێت.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئێستاش ڕێژه‌ی پاڵپشتی کردنی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا دابه‌زیوه و ده‌نووسێت: هه‌روه‌ها که کورده‌کانیش ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان هه‌یه وڵاتان زیاتر ڕکابه‌ری سیاسیی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتانیان له به‌رچاوه و کاتێک که پێویست بێت جێگر یان پرۆکسییه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه قوربانی. کورده‌کانی سووریاش جیا له‌و یاسایه نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment