CHP‌: كاتی خانه‌نشین كردنی ئه‌ردۆغان ھاتوووه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی پارتی CHP‌ رایگه‌یاندوه‌: كاتی خانه‌نشین كردنی ئه‌ردۆغان ھاتوووه‌ و ھێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كارد ه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌توانێت جارێكی تر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ر‌بگرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، به‌ پێویستی ده‌زانن كه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا خانه‌نشین بكرێت، محه‌ره‌م ئینجه‌، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (CHP‌) له ‌میانه‌ی دیبه‌یتێكدا، ھانی به‌شداری كردنی گه‌نجانی دا گۆڕانكاری له‌ وڵاتدا بكه‌ن و توركیاش ده‌رباز بكه‌ن له‌وه‌ی لایه‌نێک ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ته‌واوی كایه‌كاندا.

له ‌لایێكی تره‌وه‌ كه‌مال قڵیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆكی CHP‌ رای‌گه‌یاند: ئیتر كاتی ئه‌وه‌ ھاتوووه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان خانه‌نشین بكرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێی وه‌ربگیرێته‌وه‌، بۆ ئه‌م خوله‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ھێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان جارێكی تر نه‌توانێت كورسی سه‌رۆكایه‌تی بباته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆریه‌ت نه‌ڕوات.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14599

Your Comment

You are replying to: .
captcha