ڕێژه‌ی هه‌نارده ‌كردنی نه‌وتی ئێران ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی ئێران- كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ ئاشكرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران ڕای‌گه‌یاندوووه‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئێران ڕۆژانه‌ 2 ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ كردوووه‌.

چین و هیندستان له‌ كڕیارانی نه‌وتی ئێرانن و دواتر فه‌ڕه‌‌نسا و ئیتالیا و یۆنان له‌ ڕیزبه‌ندی كڕیارانی نه‌وتی ئێراندان.

شایانی باسه‌؛ ئێران ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14591

Your Comment

You are replying to: .
captcha