وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران لە سەر جلوبەرگی کوردی فەرمانێک دەردەکات

بەشی فەرهەنگ و هونەر- وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کرماشان بە فەرمی ڕایگەیاند فەرمانبەرانی حکوومیی کوردی ئێران دەتوانن بە جلوبەرگی کوردییەوە لە دایرەکان دەوام بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید عەباس ساڵحی شەرێعەتی وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران حەفتەی ڕابردوو بە سەردانێک گەیشتبووە کرماشان و بە فەرمی ڕایگەیاند جلوبەرگی کوردی لە دایرەکاندا جلوبەرگێکی ڕێگەپێدراو دەبێت و ژنان و پیاوانی فەرمانبەر لە دایرە حکوومییەکاندا دەتوانن بە جلوبەرگی کوردییەوە دەوام بکەن.

ئەو فەرمانەی وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران لە کاتێکدایە پێشتریش قەدەغەی لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی بۆ پیاوان قەدەغە نەبوو بەڵام بەعام ژنانی فەرمانبەری کورد بە جلوبەرگی فەرمییەوە دەوامیان دەکرد و جلی کوردی وەکوو جلێکی فەرمی لە دایرە حکوومییەکان بەکار نەدەهێنرا.

وەزیری ڕۆشنبیری لە سەردانەکەی خۆی بۆ کرماشان بە فەرمی ڕایگەیاند خانمە فەرمانبەرەکانی هورمۆزگان، کوردستان، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، مازندەران، سیستان و بەلووچستان دەتوانن لە قوتابخانە و دایرە و زانکۆکانی ئێران جلوبەرگی خۆجێیی لەبەر بکەن.

پڕۆژەی بە فەرمی ناسینی جلوبەرگی خۆجێیی لە دایرە حکوومییەکان بڕیارێکی ئیجابیی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە کە کارتێکەر دەبێت لە بووژاندنەوەی نەریت و کەلتووری خۆجێیی.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی "همشهری"

News Code 14588

Your Comment

You are replying to: .
captcha