هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنی داوه‌ به‌رگری له‌ مه‌نبه‌ج بکات

به‌شی سووریا- ئه‌بوو عادل فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزی هاوپه‌یمانیی دژ به‌ داعش کۆ بووینه‌وه‌ و له‌و دانیشتنه‌دا‌ به‌ڵێنی پاراستن و به‌رگریی مه‌نبه‌جیان دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بوو عادڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ئاماژه‌ به‌ دیداری ئه‌م دواییه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌ر دوو لا به‌ هاوبه‌شی له‌سه‌ر پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵکی سڤیل له‌ ناوچه‌که‌ کار ده‌که‌ن و هێزی هاوپه‌یمانیی دژ به‌ داعش بڕیاری دا له‌ مه‌نبه‌ج بمێنێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ هێرشێک ناوچه‌که‌ بپارێزێت.

شایانی باسه‌؛ به‌ دوای کۆنتڕۆڵ‌کردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا- سوپای تورکیا، مه‌نبه‌ج بۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا و ئێستاکه‌ گرینگترین ڕۆژه‌ڤه‌ له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14586

Your Comment

You are replying to: .
captcha