به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی ئایار شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی (حیكمه) له به‌غدا كۆ بوونه‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و سه‌رۆكی شانده‌كه ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌رهه‌مدار بوو و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو پشت به توانست ببه‌سترێت.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و عه‌ممار حه‌كیم، فازڵ میرانی سه‌رۆكی شانده‌كه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه به‌رهه‌مدار بوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونمان له‌باره‌ی زۆرێک له خاڵه‌كان وه‌ک یه‌ک بوو به‌ڵام گفتوگۆمان له‌باره‌ی خاڵه ناكۆكه‌كانیش كراوه.
ناوبراو زیاتر گوتی: مه‌رج نییه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێت به‌ڵكوو گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه له پێكهێنانی پشت به توانست ببه‌سترێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment