ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بایکۆت بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاووڵاتییانی عێراقی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شدار نه‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌هله‌ هه‌بانی لەو بارەیەوە بە هه‌واڵده‌ریی مەعلوومەی وتووە: ساخته‌کارییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی عێراقی لێکه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی به‌شدار نه‌بن.

هه‌بانی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 44ی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌، ورد نییه‌، چوونکه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌سه‌دا 10 زیاتر ناڕوات و زیادی کرد: ڕێژه‌ی که‌می به‌شداربوونی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، عێراقییه‌کانیش تووشی سه‌رسووڕمان ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14580

Your Comment

You are replying to: .
captcha