به‌شی تورکیا- گرووپێک له‌ نه‌ته‌وه‌خوازانی تورک به‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌ جاده‌ی مه‌شرووتییه‌ت هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ جاده‌ی خاچی سووری ئه‌نقه‌ره‌ که‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کرانه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ جاده‌ی خاچی سووری ئه‌نقه‌ره‌ گرووپێک له‌ نه‌ته‌وه‌خوازانی تورک به‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌ جاده‌ی مه‌شرووتییه‌ت هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ که‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ ئیداره ده‌کرا.

هێزه‌کانه‌ی تایبه‌تی دژه‌ شۆڕش ته‌داخۆلیان کرد و هه‌وڵیان دا ئه‌و گرووپه‌ له‌ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ش گرووپی هێرشبه‌ر ده‌ستیان دایه‌‌ هاوێشتنی شووشه‌ و بتڵی ئاو به‌ره‌و ناوه‌نده‌که‌.

به‌ کاردانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توندی نه‌ته‌وه‌خوازان، پۆلیس جاده‌که‌ی داخست و ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی به‌رانبه‌ریان گرته‌ به‌ر.

گرووپه‌ هێرشبه‌ره‌که‌ به‌ نیشان دانی سه‌مبۆلی "بۆزقورت" چه‌ندین کاژمێر هه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان دژی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان درێژه‌ داوه‌ و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به هه‌ڵسوکه‌وتی‌ نه‌رمی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه.

پۆلیس له‌ جیاتی ده‌ستگیرکردن و یان بڵاوه‌کردنی ئه‌و گرووپه‌ هێرشبه‌ره‌ ‌داوای له‌ ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کرد ناوه‌نده‌که‌یان کۆ بکه‌نه‌وه‌ و ده‌ستیان دایه‌ وێنه‌گرتن له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئاماده‌ له‌ ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان. به‌ڵام پاش نیشان دانی مۆڵه‌تی فه‌رمیی ناوه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن پۆلیس ناچار کرا واز له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌ی بێنێت.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هه‌واڵی Mezopotamya

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14579

Your Comment

You are replying to: .
captcha