ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی ده‌چێته‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا به‌ختیار ده‌چێنه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیسته‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كۆ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ڕای‌گه‌یاندوووه‌ سبه‌ینێ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێر و به ‌ئه‌ندامێتی رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد ره‌واندزی و سه‌عدوون فه‌یلی ده‌گه‌نه‌ به‌غدا.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ تایبه‌تی لیسته‌ براوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.

كاروان یاروه‌یس وتیشی: برِیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن و گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌ست پێ بكات.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14571

Your Comment

You are replying to: .
captcha