به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ دوو پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتمانیدا به هۆی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن، نابێته هاوپه‌یمان.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی: ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له باره‌ی به‌شداربوون له په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراقدا بڕیاری یه‌کلایی نه‌داوه.
کاروان هاشم جه‌ختی کرد که دوو ڕوانگه له ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه که یه‌کیان پاڵپشتی له به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات و ئه‌وه‌ی دیکه داوای بایکۆتی ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌کات، بۆیه هێشتاکه له‌و باره‌وه بڕیاری یه‌کلایی ده‌رنه‌کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment