ئه‌ردۆغان: وڵاتانى خاوه‌ن چه‌کى ئه‌تۆمى هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر جیهان

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئاشکرای کرد ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌ن چه‌کى ئه‌تۆمین مه‌ترسیی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر جیهان و هاوکات ڕه‌خنه‌ى له‌ کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا گرت له‌ ڕێککه‌وتنى ناڤۆکی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕای‌گه‌یاند: " ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ زیاتر له‌ ١٥ هه‌زار کڵاوه‌ی جه‌نگیی ناڤۆکییان هه‌یه‌ ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ جیهان ده‌که‌ن."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دادپه‌روه‌ر بین ده‌بێت هه‌ڵوێستێکی دادپه‌روه‌رانه‌مان هه‌بێت چوونکه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ چه‌کی ناڤۆکییان هه‌یه‌ که‌ ده‌زگاکانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌یبینن و هیچ شه‌رعیه‌تێکیان نییه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا."

ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی کرده‌وه ده‌بێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ چه‌کی ناڤۆکی پاک بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له ‌کۆى وڵاتانى جیهان زیاتر خاوه‌نی زۆرینه‌ی کڵاوه‌ى چه‌کى ناڤۆکین و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش جگه‌ له‌ ئیسرائیل هیچ وڵاتێکى دیکه‌ چه‌کى ئه‌تۆمى نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14551

Your Comment

You are replying to: .
captcha