به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: " ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاتر له ١٥ هه‌زار کڵاوه‌ی جه‌نگیی ناڤۆکییان هه‌یه ئێستا هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌که‌ن."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دادپه‌روه‌ر بین ده‌بێت هه‌ڵوێستێکی دادپه‌روه‌رانه‌مان هه‌بێت چوونکه ئه‌و وڵاتانه‌ی که چه‌کی ناڤۆکییان هه‌یه که ده‌زگاکانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به هه‌ڕه‌شه ده‌یبینن و هیچ شه‌رعیه‌تێکیان نییه له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا."
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی کرده‌وه ده‌بێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌کی ناڤۆکی پاک بکرێته‌وه.
شایانی باسه؛ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له کۆى وڵاتانى جیهان زیاتر خاوه‌نی زۆرینه‌ی کڵاوه‌ى چه‌کى ناڤۆکین و له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش جگه له ئیسرائیل هیچ وڵاتێکى دیکه چه‌کى ئه‌تۆمى نییه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment