به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاوی كرده‌وه ئه‌و فڕۆكه‌یه دوای نزیك بوونه‌وه‌ی له بنكه‌ی "حمیمیم" خراوه‌ته خواره‌وه و نازانرێت سه‌ر به چ لایه‌نێكه.
ھاوكات به‌ھۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی ڕووی نه‌داوه و كاره‌كانی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ڕووسیا به ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
روانگه‌ی سووریاش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاندوووه: له نزیک ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه و پێده‌چێت به‌ھۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه بووبێت له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ڕووسیاوه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment