به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: "به‌پێی یاسا ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به ھۆی كرده‌ی تیرۆریستی یان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و ھه‌ڵه‌ی سه‌ربازییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و تا ئێستا دوو جار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه یاسای قهرهبوونهكردنهوهكه ھه‌موار كراوه‌ته‌وه چوونكه به گوێره‌ی یاسا پێشتر قهرهبوویێكی كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار ده‌بن دیاری كرابوو و ئێستایش ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نووسراوێكی گشتاندوووه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كه به‌پێی ھه‌مان یاسایه و پێویسته ھه‌موو ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر زیانی ماددی و گیانییان به‌ر كهوتوووه حكوومه‌ت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه".
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به داخه‌وه به ھۆی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌وه ژماره‌یێكی زۆر ھاووڵاتیی عێراقی بوونه قوربانی و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له نێو بردنی داعشیشدا، ھه‌مدیسان زیانێكی زۆری ماددی و گیانی به ھاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه كه‌وت، له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و ھێزه عێراقییه‌كان به داخه‌وه كاره‌سات دروست بوووه له‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل كوژراوه و ماڵ‌وێران بوووه".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment