حكوومه‌تی عێراق خه‌ساری زیانلێكه‌وتوووانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ھه‌موو ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی به‌ ھۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوونه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش ده‌ڵێ به‌پێی یاسا ھه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "به‌پێی یاسا ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ھۆی كرده‌ی تیرۆریستی یان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و ھه‌ڵه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و تا ئێستا دوو جار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ یاسای قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌كه‌ ھه‌موار كراوه‌ته‌وه‌ چوونكه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا پێشتر قه‌ره‌بوویێكی كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار ده‌بن دیاری كرابوو و ئێستایش ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نووسراوێكی گشتاندوووه‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ به‌پێی ھه‌مان یاسایه‌ و پێویسته‌ ھه‌موو ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر زیانی ماددی و گیانییان به‌ر كه‌وتوووه‌ حكوومه‌ت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌".

ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به‌ داخه‌وه‌ به‌ ھۆی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ ژماره‌یێكی زۆر ھاووڵاتیی عێراقی بوونه‌ قوربانی و له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ نێو بردنی داعشیشدا، ھه‌مدیسان زیانێكی زۆری ماددی و گیانی به‌ ھاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وت، له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و ھێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ داخه‌وه‌ كاره‌سات دروست بوووه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل كوژراوه‌ و ماڵوێران بوووه‌".

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14543

Your Comment

You are replying to: .
captcha