کورد تیرۆریست نییه‌/ MHP دوژمنی کورد نییه‌

به‌شی تورکیا- ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: کورد تیرۆریست نییه‌ و ئه‌و حیزبه‌ دوژمنی کورد نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌و شرۆڤانه‌ ده‌کات که‌ له‌باره‌ی دووری کردنی کورد له‌ هاوپه‌یمانێتیی کۆمار به‌ بۆنه‌ی هاوپه‌یمانیی AKP/MHP ئه‌نجام دراوه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پیشاندانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست وه‌کوو دوژمنی کورد و هه‌وڵ بۆ ڕووبه‌ڕوو کردنه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ بێ‌شه‌ره‌فییه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ خه‌یانه‌تێکی گه‌وره‌ به‌ نیشتمان، ئاڵا، گه‌ل و هه‌زاران ساڵ ئه‌زموونی هاوبه‌شی نێوان کورد و تورکه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی کوردیان گرتۆته‌به‌ر له‌ ڕاستیدا خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌کانی PKK ده‌که‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: برایانی کوردی ئێمه‌ به‌ هیچ له‌ونێک دژ به‌ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست نین. که‌سانێک که‌ دژ به‌و حیزبه‌ن PKK و لایه‌نگرانی YPG/PYDن. کورد تیرۆریست نییه‌ و به‌ تیرۆریستیش ناوترێت کورد. ئه‌و خه‌یانه‌تکارانه‌ی که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن و میدیاکان هه‌میشه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کورد به‌ بۆنه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ MHP به‌ که‌سێکی دیکه ده‌نگ ده‌دات وه‌ک بۆمبی ساعه‌تین. برایانی کوردی ئێمه‌ هه‌موو شتێکی ئێمه‌ن. هیچ جیاوازییێکمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه‌. که‌سانێک که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق ئێمه‌ جیا بکه‌نه‌وه‌ ئامێری ده‌ستی تیرۆریزمن.‌

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14542

Your Comment

You are replying to: .
captcha