به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی سووریا ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دابمه‌زرێنن به‌ڵام ئێستا که کورده‌کان سه‌ره‌ڕای پێدانی باج به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ییش باج ده‌ده‌ن دۆخێکی دارایی لاوازتریان هه‌یه.
بازرگانان و کاسبکارانی کوردی سووریا که ئێستا که ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی بازرگانی کردنن له‌وه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو ناچارن له ساڵێکدا دوو جار ئه‌وه‌ش به دوو ده‌وڵه‌تی جیاواز باج بده‌ن ناڕازین چوونکه چیتر سوودێکیان به‌رناکه‌وێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، کورده‌کان له قامیشڵۆ و حه‌سه‌که که هێز و ئیداراتی ده‌وڵه‌تی سووریاش له‌وێ ئاماده‌ن ساڵانه نزیکه‌ی 15000 پۆندیان ده‌دایه دیمه‌شق به‌ڵام له ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌وڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی کوردیش داوای له بازرگانان و کاسبکارانی ناوچه‌که کردوووه باجیش بده‌نه ئه‌و ئیداره‌یه‌ش.
به‌رپرسانی کوردی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا له پاساوهێنانی وه‌رگرتنی باجی دوو ئه‌وه‌نده له کاسبکارانی کورد ده‌ڵێن: ده‌یانه‌وێت خزمه‌تگوزاریی گشتیی له‌وان ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، بێهداشتی گشتی، فێرکاری و دابین کردنی کاره‌با به به‌کارهێنانی پاره ئاماژه‌پێکراوه‌که گه‌شه پێبده‌ن. به‌ڵام هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه به‌و بابه‌ته به شک و گومانه‌وه ده‌ڕوانن و پێیان وایه مومکینه ئه‌و پارانه له شوێنێکی دیکه‌دا خه‌رج بکرێت.
ئابووری ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا تا پێش له شه‌ڕ ناوخۆیی به‌ستراو به کشتوکاڵه‌وه بوو به‌ڵام پاش ده‌ستپێگه‌یشتنی هێزه کوردییه‌کان به سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانیان ئێستا ده‌ستیان داوه‌ته هه‌نارده کردنی نه‌وت و سه‌وه‌ته‌ی داهاتی خۆیان به‌ربڵاو کردۆته‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له به‌رپرسانی کورد له‌وان دلبرین محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ریی باکووری سووریا له دۆخی دانانی باج له سه‌ر کسم و کاری خه‌ڵک ناڕازین چوونکه بڕیار بوو که ڕێژه‌ی باج له ساڵی 2019 دیاری بکرێت به‌ڵام دوو ئه‌وه‌نده بوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی جێبه‌جێکار پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی باج زووتر ده‌ست‌پێبکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment