ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌یێک له‌ دژی په‌سه‌ند نه‌کردنی پڕۆژه‌یاسای چاکسازی ده‌کرێ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ تۆڕی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كان له ‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یێک له‌سه‌ر دواخستن و په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئه‌نجام بده‌ و ڕێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێ ده‌یانه‌وێت فشار له‌سه‌ر ئه‌و فراكسیۆنانه‌ دروست بكه‌ن كه‌ ڕێگرن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ین.

کوردپرێس- له‌ ڕاگه‌یێندراوی تۆڕی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كاندا كه‌ كۆپییێكی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردراوه هاتوووه: "سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له ‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یێک ساز ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دواخستن و په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ بواری مووچه‌ و خانه‌نشینی كه‌ پێویسته‌ به ‌زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت و دادپه‌روه‌ری له‌ نێوان فه‌رمانبه‌ران و پله‌ تایبه‌ته‌كاندا هه‌بێت."

سیروان گه‌ردی ڕێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتی خۆی گردبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار بكرێته‌وه‌ و مووچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان و ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ و هه‌ندێک فراكسیۆن ڕێگرن له‌وه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ین و پڕۆژه‌یاساكه‌ به ‌زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت."

سیروان گه‌ردی گوتی: بۆ ڕای گشتیش ئاشكرای ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕێگرن له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت چوونكه‌ ناكرێت پڕۆژه‌یاسایێكی وه‌ها گرنگ ڕێگری لێ بكرێت و ده‌مانه‌وێت به زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14536

Your Comment

You are replying to: .
captcha