فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بنکه‌ی PKK له‌ پارێزگای تۆنجه‌لی بۆردومان ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بنکه‌ی گرووپێک له‌ هێزه‌کانی PKKیان له‌ ناوچه‌ی "کوتو دره‌"ی پارێزگای تۆنجه‌لی بۆردومان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا دژ به‌ گرووپێک له‌ هێزه‌کانی PKK له‌ ناوچه‌ی "کوتو دره‌"ی پارێزگای تۆنجه‌لی ده‌ست پێکرد و به‌ بۆنه‌ی سه‌خڵه‌ت بوونی ناوچه‌که‌ به‌ 2 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-16وه‌ ناوچه‌که‌یان بۆردومان کرد.

به‌ دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که‌ کران و له‌ پشکنینه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان کوژرانی 8 هێزی PKKیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ پشتڕاست کرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون پێکدادانێک له‌ ناوچه‌که‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو لا دروست بوووه‌ که‌ هێشتاکه‌ ئه‌و پێکدادانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌وه‌ یه‌که‌مین جار نییه‌ که‌ سوپای تورکیا به‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-16وه پارێزگا کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بوردومان ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14531

Your Comment

You are replying to: .
captcha