كۆمیسیۆن كاندیدێكی به‌ره‌ی توركمانی سزا ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ناوزڕاندن و هاندان دژی كۆمیسیۆنه‌كه‌یان به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار سزای كاندیدێكی ده‌رنه‌چووی به‌ره‌ی توركمانی ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی نووسراوێكی ئه‌میندارێكی گشتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ ڕۆژی 19ی ئایار به ‌ئیمزای ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم به‌شار بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كراوه تیایدا ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران گفتوگۆی له‌سه‌ر یاداشتێكی به‌شی ڕاوێژكاری و سكاڵاكان كرد كه‌ تیایدا كاندید حه‌سه‌ن تۆران له ‌به‌ره‌ی توركمانی ناوزڕاندن و هاندان دژی كۆمیسیۆن كردوووه‌ بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی ئه‌و كاندیده‌وه‌ ده‌ركردوووه‌.

له‌باره‌ی بڕیاره‌كانیشه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ حه‌سه‌ن تۆران كاندیدی به‌ره‌ی توركمانی ناوزڕاندن و هاندانی دژی كۆمیسیۆن كردوووه‌ و به ‌بڕی 50 ملیۆن دینار سزا بدرێت چوونكه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌و یاسایانه‌یه‌ كه‌ كۆمیسیۆن ده‌ریكردوووه‌.

باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ دوای سێ ڕۆژ له ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ حه‌سه‌ن تۆران كاندیدی ژماره‌ی 2ی به‌ره‌ی توركمانی بوو له‌سه‌ر پارێزگای که‌رکووک که‌ خۆی كاندید كردبوو به‌ڵام له ‌هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاردا 6 هه‌زار و 504 ده‌نگی هێنا و نه‌یتوانی ببێته‌ په‌رله‌مانتار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14522

Your Comment

You are replying to: .
captcha