بارزانی داوا ده‌كات لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا به ‌یه‌كڕیزی له ‌پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شدار بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای كرد "لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا به‌ یه‌كڕیزی و یه‌ک گوتاری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شدار بن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی ئایار‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی لیستی حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆ بوووه‌وه‌ ‌و ڕای‌گه‌یاند: "ڕێگری‌ و ئاسته‌نگ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی لیستی پارتی ده‌نگ نه‌هێنێت."

بارزانی ڕه‌خنه‌ی له‌ ئه‌دای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن گرت كه‌ "بوووه‌ته‌ هۆی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ بۆ ده‌نگده‌ران" و جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌ژمار نه‌كردنی ده‌نگی خوشک و برا ئێزیدییه‌كان ئه‌نفال كردنی ده‌نگی ئه‌وانه‌ و مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌ بوووه‌ كه‌ پارتی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ک لیستی یه‌كه‌م نه‌بێت."

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی پارتی به ‌پێویستی زانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و ته‌وازونی نێوان پێكهاته‌كان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایێک كار بكه‌ن و داوایشی كرد كه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا به‌ یه‌كڕیزی و یه‌ک گوتاری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شدار ببن."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14515

Your Comment

You are replying to: .
captcha