توركیا هاووڵاتییانی کوردی عێراقی ڕاده‌ستی ‌گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی سووریا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دیپۆرت كردنه‌وه ‌و راده‌ست كردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به ‌گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی سووریا و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیش بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی په‌نابه‌ران و هاووڵاتییان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌SNN ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2018 هه‌شت په‌نابه‌ری تری كوردی هه‌رێمی كوردستان دیپۆرتی سووریا و گرووپه‌ تیرۆریسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كراون، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌وڵی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆریش نه‌بوایه‌ بۆ ئازادكردنیان، ئه‌وه‌ ژیانیان له ‌مه‌ترسیدا بوو.

وتیشی: "حكوومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕاده‌ست كردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان و ئه‌و كاره‌ش به‌ئه‌نقه‌ست ده‌كات، چوونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی دیپۆرت بكرێنه‌وه‌، ئێمه‌ كۆپی پاسپۆرتی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان بۆ ده‌نێرین و راسته‌وخۆش قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام سودی نییه‌".

ئاری جه‌لال بانگه‌وازێک ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان و په‌نابه‌ران ده‌كات و داوایان لێده‌كات نه‌كه‌ونه‌ داوی قاچاخچێكان و خۆیان به‌ هاووڵاتیی سوری له‌ قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن و وتی: "پێویست ناكات ناسنامه‌ی خۆیان بگۆڕن بۆ سوری، چونكه‌ ئێستا پۆلیس توركیا هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ش دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌".

راشی‌گه‌یاند: وێڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تا ئێستا نه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم و نه‌ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌هاتونه‌ته‌ ده‌نگ و نه‌یانتوانیوه‌ رێگری له‌ توركیا بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14514

Your Comment

You are replying to: .
captcha