گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی  نێوان عێراق و ئەمریکا 7ی مانگی نیسان دەست پێدەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ زنجیره‌ توویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و عێراق ده‌ست به‌ دانوستانه‌ ستراتیژییه‌كانیان ده‌كه‌نەوە.

هه‌روه‌ها گوتی: گفتوگۆكان له‌میانه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی ساڵی 2008 له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چن و رۆژی 7ی مانگی داهاتوو/ نیسانی 2021 یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كان ده‌بێت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكراشی كرد، له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ و پڕ له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئاسایش، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئابووری و وزه‌، پرسه‌ سیاسییه‌كان و هاوكاری په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1451

Your Comment

You are replying to: .
captcha