بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌لال عه‌بدول قه‌یامقامى له‌كارخراوى قه‌زاى خورماتو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند: "كورد له سه‌ڵاحه‌دین یه‌كده‌نگ نه‌بوو، كاندیدى زۆربوو، بۆیه ده‌نگه‌كانى په‌رته‌وازه بوو، نه‌بووه خاوه‌نى هیچ كورسیێک."
به‌برواى قایمقامى خورماتو، كه خۆى كاندیدى یه‌كێتى بووه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، گه‌ر كورده‌كانى خورماتو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كاندیدێكیان ده‌ربچووبایه، ئه‌وا ده‌یانتوانى كێشه‌كانیان بگه‌یێننه په‌رله‌مانى عێراق.
زۆرترین كێشه‌كانى كورد له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ توركمانى بووه، كه كورد39 هه‌زار ده‌نگده‌رى هه‌یه و 37% ى دانیشتوانى خورماتو پێكده‌هێنێت، له كاتێكدا توركمانیش 34%ى دانیشتوانى قه‌زاكه‌یه.
ده‌رنه‌چوونى هیچ كاندیدێكى كورد له كاتێكدایه توركمانه‌كان له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، دوو كاندیدیان له‌سه‌ر لیسته عێراقیه‌كان ده‌رچوون .
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى قایمقامیه‌تى خورماتو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد فره لیستى ده‌نگه‌كانى كوردى له خورماتو په‌رته‌وازه كردووه، وتى"شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ریش روویدا، ده‌نگى ئاواره‌كانى خورماتو له بنكه‌یێكى كه‌لار به‌هه‌ڵه ره‌وانه‌ى پارێزگاى به‌سره كراوه، له‌وێ ده‌نگه‌كان سوتێنراون."
شه‌لال عه‌بدولى قایمقامى له‌كارخراوى خورماتو، كه ده‌نگى پێویستى بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له ئێستادا چاوه‌روانى بریارى دادگاى عێراقه بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى، كه توركمانى رێگرن له گه‌رانه‌وه‌ى.
له‌وباره‌یه‌وه شه‌لال عه‌بدول، وتى"توركمانه‌كان بریارى گه‌رانه‌وه‌میان بۆ پۆستى قایمقامى خورماتو ته‌میز كردۆته‌وه، چاوه‌روانى بریارى دادگام كه بریاره له رۆژانى داهاتودا ده‌ربچێت."
قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، له ڕابردوودا زۆرترین شه‌ڕ و كێشمه‌كێشى له نێوان كورد و توركمانى تێیدا روویداوه، كه تا ئێستا شوێنه‌وارى ئاڵۆزى به‌سه‌ر قه‌زاكه‌وه ماوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment