داوای سزای ده‌میرتاش له‌ لایه‌ن دادستێنه‌کانی سه‌ر به‌ گوله‌نیستییه‌کانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌

به‌شی تورکیا- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕای‌گه‌یاندوووه‌: داوای سزای ئاماده‌کراوی دژی به‌ من له‌ لایه‌ن ئه‌و دادستێنانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ سه‌ر به‌ گوله‌نستیه‌کان بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 توویتێکدا له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: داوای سزای ئاماده‌کراوی دژی به‌ من له‌ لایه‌ن ئه‌و دادستێنانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ سه‌ر به‌ گوله‌نستیه‌کان بوون. هه‌مووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ ژێر ناوی تۆمه‌ت خراوه‌ته‌ پاڵم هه‌موویان بێ بنه‌مایه‌.

داوای سزایێک که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌وه‌ منیان ده‌ستگیر و زیندانی کردوووه‌ له‌ لایه‌ن 12 دادستێنی کۆماری تورکیا سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ شێوه‌ی جیا ئاماده‌ کراوه‌ و به‌ پشتبه‌ستن به‌و تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌مایانه‌ ئاماده‌ کراوه‌. هه‌مووی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ له‌و باره‌وه‌ خراوه‌ته‌ پاڵم به‌ ئامانجی ناو زڕاندنی من له‌ بواری سیاسییه‌. من به‌ بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی 6-8ی ئاکته‌وبره‌وه‌ دادگه‌یی ناکرێم. به‌ بۆنه‌ی ئه‌و تاوانه‌شه‌وه‌ زیندانی نه‌کراوم. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ به‌ مانشێتی "بانگه‌شه‌ی ده‌میرتاش بۆ کۆبانی" چه‌ندین هه‌واڵ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕای گشتی به‌و بۆنه‌وه‌ وابیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌ڕاستی ئاوه‌ها په‌یامێکم بڵاو کردۆته‌وه‌. من له‌ ڕۆژانی 7، 8 و 9ی ئاکته‌وبر ته‌نها سێ په‌یامم هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ر سێ په‌یامه‌که‌دا خه‌ڵک بۆ دووری گرتن له‌ توندوتێژی بانگهێشت کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14498

Your Comment

You are replying to: .
captcha