به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه واژۆی 43 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوووه "به‌پێی مادده‌ی 54 بڕگه‌ی دووهه‌م خاڵه‌كانی 2-3 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها بڕیاری ژماره 1ی ساڵی 2005 كه په‌یوه‌سته به پرسه چاره‌نووسسازه‌كان داوا ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ته‌رخان بكرێت به گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوووه ساخته‌كارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوووه‌ته هۆكاری نه‌مانی متمانه و دروست بوونی بۆشاییی زیاتر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو و كاندید و قه‌واره‌كان كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد به‌ڵام شه‌ش لایه‌نی سیاسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یێنن به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی ده‌نگه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا جیاوازیی زۆر له ده‌نگی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌رێم و ده‌نگی شه‌ش لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێم چوووه بۆ چه‌ند هێزێكی دیكه و هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه و شیووعی ڕایده‌گه‌یێنن "به شێوه‌یێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌نگه‌كانی هه‌ژمار كردوووه و ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ر شه‌ش لایه‌نی هاوپه‌یمانی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه و شیووعی دوای كۆبوونه‌وه‌یان بڕیاریان دا به توندی كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و داوایان كرد به زووترین كات هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
ئه‌و شه‌ش لایه‌نه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد "ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان و كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی زه‌وت كردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیانه‌وه".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment