به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزدا ئاماژه به‌وه ده‌کات حیزبه کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له به‌رانبه‌ر به‌غدا چڕ ده‌که‌نه‌وه و ده‌شڵێت: بڕیاری ژماره‌یێک له حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ بایکۆت کردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رکه‌وتنێکی به‌دواوه نابێت چوونکه کارتێکه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕۆڵی کورده‌کان له عێراق.
ناوبراو وتیشی: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا له حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کات هه‌ڵوێستی یه‌کسان و هاوبه‌ش له به‌رانبه‌ر به‌غدا بگرنه‌به‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment