یه‌كێتی داوایێک ئاڕاسته‌ی گۆڕان ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ردانی كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه ‌كردنی پڕۆژه‌یێكی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا و سه‌ركردایه‌تییێكی یه‌كێتیش له‌سه‌ر قسه‌كانی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دێته ‌ده‌نگ و شه‌ڕی چوار ساڵی داهاتووی لایه‌نه‌كانیش له‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌ستا ڕه‌سووڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لایان به‌ڵام ده‌بێت یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌باره‌ی ئاماده ‌كردنی پڕۆژه‌یێک بۆ به‌غدا.

یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق وه‌فدی دانووستانی بۆ سه‌ردانی كردنی لایه‌نه‌كان پێكهێناوه و كۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردووش وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی كردنیان له‌ وه‌فدی یه‌كێتی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

وه‌ستا ڕه‌سووڵ وتی: "ئه‌و قسه‌یه‌ی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ تووڕه ‌بوون و هه‌ڵچوونه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوووه‌ و ئومێد ده‌كه‌ین هیچ كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان نه‌گه‌نه‌ بنبه‌ست و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بێته‌ مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به ‌تایبه‌ت له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كۆمه‌ڵێک كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراوی كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌یه‌ و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له ‌ڕێگای پڕۆژه‌یێكی هاوبه‌شی‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ بكرێت به ‌تایبه‌ت پرسی (مادده‌ی 140، مووچه ‌و بودجه‌، شایسته‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌) و چه‌ندین دۆسێی‌تر.

وه‌ستا ڕه‌سووڵ ئه‌وه‌شی وت: "هه‌موو هه‌نگاوێكی داهاتووی یه‌كێتی له‌ عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی نیشتمانی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد ده‌بێت و پێویسته‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌تریش ئه‌و شه‌ڕه‌ بكرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14474

Your Comment

You are replying to: .
captcha