به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که سه‌ردانی دیاربه‌کری کردوووه له لێدوانێکدا له ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره له مه‌یدانی ئستاسیۆن ڕای‌گه‌یاند: دیاربه‌کر له هه‌ر کاتێکدا پاڵپشتی له ئایین، نیشتمان و ئاڵای خۆی کردوووه و خاوه‌نی ئه‌وه بوووه. خه‌ڵکی دیاربه‌کر خه‌ڵکێکی نیشتمان‌په‌ره‌ستن. ئێمه هه‌ر جۆره دووچاوه‌کی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییێک ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. هه‌مووان پێکه‌وه براین، کورد، تورک و عه‌ره‌ب هه‌موومان پێکه‌وه براین. چوونکه یه‌ک کتێب و یه‌ک پێغه‌مبه‌رمان هه‌یه. بۆیه پێکه‌وه براین. هیچ بابه‌تێک نییه که نه‌توانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین، ته‌نها ئه‌وه به‌سه که ئاشتی بێت، برایه‌تی و هێمنایه‌تی بێت. له تورکیا هه‌موو هاووڵاتییان پێکه‌وه بران و ئازادن. له‌و وڵاته‌دا هیچ که‌سێک هاووڵاتیی پله یه‌ک و په‌له دوو نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: PKK به هیچ له‌ونێک پرسێکی به ناو کورد نییه. کورده‌کانیش هیچ پرسێکیان به ناوی PKK نییه. ئه‌و بابه‌ته‌شمان چاره‌سه‌ر کرد. چیتر لاوانی ئێمه ناچنه چیاکان. ناتوانن هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ماڵه‌کانمان و خه‌ڵک بکوژن و ئاسایش و هێمنایه‌تی له ناوچه‌که تێکبدات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment