به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاکم شێخ له‌تیف له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغدادالیوم"دا زیادی کرد: له قۆناغی داهاتوو له عێراق خواست و ئیراده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وان ئه‌مریکا و ئێران چاره‌نووسی هاوپه‌یمانه‌کانی نێوان پارته کوردستانییه‌کان دیاری ده‌که‌ن.
شێخ له‌تیف ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ له پارته کوردستانییه‌کان خوازیاری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقن.
ناوبراو وتیشی: ژماره‌یێکی دیکه‌ش له پارته‌کانی نزیک له ئێرانیش ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هادی عامری، ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح و نووری مالیکی، ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ببنه هاوپه‌یمان، بۆیه ته‌نها ئیراده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زاڵه له‌سه‌ریان.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که هه‌موو کورده‌کان له ده‌وڵه‌تی داهاتوو به‌شداری ناکه‌ن، چوونکه ژماره‌یێکیان ده‌چنه لیستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment