بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕەتی کردەوە بەدیل درابێت بە ئێران لە بری ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) و ڕایگەیاندهیچ ڕێێکەوتنێکی نوێ لە ئارادا نییە و هەموو ئەو هەواڵانە درۆن کە باس لە ڕێککەوتن و ئاراستە کرانی پێشنیاز لە لایەنێکی نادیارەوە دەکەن. بۆیە بە ئاسکرا دەڵێین ئەوە پیلانی زایۆنییەکانە و ئامانجەکەشی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی و ڕێبازی ڕێککەوتنەکەیە.
قاسمی زیادی کرد: پاش کشانەوەی سەقەتی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە، ئێران لە سەر پێداگریی دیکەی ئەندامانی واژۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەو ڕێککەوتنەدا ماوەتەوە و بە ئاشکڕا ڕامانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی سوود و بەرژەوەندیمان پارێزراو بێت ئیلتیزام بە ڕێککەوتنەکەوە دەکەین و باقی قسە و باسەکانیش بێ بنەمایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە لە کۆمسیۆنی هاوبەشی داهاتوویشدا کە بە بێ ئەمریکا و لە سەر پێشنیازی ئێران بەڕێوە دەچێت تەنها باس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە دەکرێت.
Your Comment