ئیدعای پێدانی بەدیلی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە درۆیە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە گوایە لەبری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بەدیلێک خرابێتە بەردەست ئێران هاتە دەنگ و وتی: تەنها بە مەرجێک لەو ڕێککەوتنەدا دەمێنینەوە و مەرجیشمان ئەوەی سوود و بەرژەوەندیمان پارێزراو بێت و هیچی تر لای ئێمە قبووڵ کراو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕەتی کردەوە بەدیل درابێت بە ئێران لە بری ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) و ڕایگەیاندهیچ ڕێێکەوتنێکی نوێ لە ئارادا نییە و هەموو ئەو هەواڵانە درۆن کە باس لە ڕێککەوتن و ئاراستە کرانی پێشنیاز لە لایەنێکی نادیارەوە دەکەن. بۆیە بە ئاسکرا دەڵێین ئەوە پیلانی زایۆنییەکانە و ئامانجەکەشی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی و ڕێبازی ڕێککەوتنەکەیە.

قاسمی زیادی کرد: پاش کشانەوەی سەقەتی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە، ئێران لە سەر پێداگریی دیکەی ئەندامانی واژۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەو ڕێککەوتنەدا ماوەتەوە و بە ئاشکڕا ڕامانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی سوود و بەرژەوەندیمان پارێزراو بێت ئیلتیزام بە ڕێککەوتنەکەوە دەکەین و باقی قسە و باسەکانیش بێ بنەمایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە لە کۆمسیۆنی هاوبەشی داهاتوویشدا کە بە بێ ئەمریکا و لە سەر پێشنیازی ئێران بەڕێوە دەچێت تەنها باس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە دەکرێت.

News Code 14455

Your Comment

You are replying to: .
captcha