دوو کورد بە ئەندامی دادگای فیدڕاڵیی عێراق هەڵبژێردران

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- دادگای فیدراڵیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە پرۆسەی دەستنیشان کردن و هەڵبژاردنی ئەندامانی دادگای باڵای عێراقدا، دوو کورد وەک ئەندامی سەرەکی ئەو دادگایە هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا دادگای فیدڕاڵی عێراق باسی لەوەکرد، کە هەریەکە لە "جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی" و "عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک" بە ئەندامی سەرەکی دادگای فیدڕاڵی عێراقی هەڵبژێردراون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقی، "تاهر سلێمان سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک" بە ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی حکوومەتی عێراقی، دەستنیشان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی دادگای فیدڕاڵیشدا، سەرۆک، جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی عێراق بەم شێوەیە دەستنیشان کراوە:

یەکەم: جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی.

دووەم: سەمیر عەباس، سەرۆکی دادگای تاوانی ئەنبار، جێگری سەرۆکی دادگا.

سێیەم: غالب عامر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی واست، ئەندامی سەرەکی.

چوارەم: حەیدەر جابر، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەجەف، ئەندامی سەرەکی.

پێنجەم: ئەیوب عەباس، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی سەرەکی.

شەشەم: حەیدەر عەلی نوری، سەرپەرشتیاری دادوەری دەبێتە ئەندامی سەرەکی.

حەوتەم: خەلەف ئەحمەد، ئەندامی دەستەی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سەڵحەدین، ئەندامی سەرەکی.

هەشتەم: عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی دهۆک، ئەندامی سەرەکی.

نۆیەم: دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، ئەندامی سەرەکی.

دەیەم: عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

یازدەیەم: خالد تەها، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

دوانزەیەم: مونز ئیبراهیم، ئەندامی دادگای پێداچوونەوە، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

سیانزەیەم: تاهر سلێمان، سەرۆکی دادگای نێوجەوانانی دهۆک، ئەندامی یەدەگی دادگاکە.

لە رۆژی ١٨ی ئازارى ٢٠٢١دا، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند کرد، کە تیایدا دادگاکە جارێکى تر دەستبەکارەکانى دەکاتەوە، کە لە ناوەڕاستى ٢٠١٩ ەوە بەهۆى مردن و خانەنشین بوونى چەند ئەندامێکییەوە، کارەکانی راگیرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1445

Your Comment

You are replying to: .
captcha