بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووسینگەی سەدر لەبارەی كۆبوونەوەكەوە بەیاننامەیێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە موقتەدا سەدر بەباشی دەزانێ سەرجەم كوتلە عێراقییە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەكان بەشداری لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێدا بكەن.
سەدر هەروەها لەم دیدارەشدا باسی لە پێكهێنانی حكوومەتێكی باوكانە بۆ عێراقییەكان كردووە، كە بتوانێ خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵك دابین بكات.
بەیاننامەكە باسی لە داوا و مەرجەكانی عامری بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ سەدر نەكردووە، تەنها ئەوە نەبێت كە پیرۆزباییی لێ كردووە لە سەركەوتنیان بە پلەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان.
Your Comment