موقتەدا سەدر و هادی عامری باس لە حکوومەتێکی باوکانە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەكشەممە موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی (سائیرون)ی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشوازیی لە هادی عامری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی (فەتح)ی دووەمی هەڵبژاردنەكان كرد، لە كۆبوونەوەیێكدا سەدر جەختی لەسەر پێویستی بەشداریپێكردنی هەموو كوتلە سیاسییە سەركەوتووەكان لە حكوومەتی نوێدا كردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووسینگەی سەدر لەبارەی كۆبوونەوەكەوە بەیاننامەیێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە موقتەدا سەدر بەباشی دەزانێ سەرجەم كوتلە عێراقییە نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەكان بەشداری لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێدا بكەن.

سەدر هەروەها لەم دیدارەشدا باسی لە پێكهێنانی حكوومەتێكی باوكانە بۆ عێراقییەكان كردووە، كە بتوانێ خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵك دابین بكات.

بەیاننامەكە باسی لە داوا و مەرجەكانی عامری بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ سەدر نەكردووە، تەنها ئەوە نەبێت كە پیرۆزباییی لێ كردووە لە سەركەوتنیان بە پلەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان.

News Code 14447

Your Comment

You are replying to: .
captcha