تا لە ناوبردنی دواهەمین تیرۆریست ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە درێژەی هەیە

بەشی تورکیا- سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا، رایگه‌یاند: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵێكی دیار. ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواین تیرۆریست ناچالاک بكه‌ین و ئه‌و كاره‌ ته‌واو بكه‌ین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە تورکیا و وتی: تورکیا گەیشتووەتە خاڵێکی دیار ئامانجی ئێمە لەناوبردنی دواهەمیت تیرۆریستە ئامانجی کۆتاییش وشکاندنی ڕیشەی تیرۆورە.

له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ئاكار گوتی: "ده‌بینین تا له‌ ئه‌ندامانی فه‌تۆ پاكده‌بینه‌وه‌ به‌هێزتر ده‌بین. سوپای توركیا زۆر زیاتر له‌ رابردوو ئه‌ركی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌جێ هێناوه‌".

ناوبراو گوتیشی: "هه‌ر ئه‌ركێک هه‌بێت له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌ ئیجه‌ له‌ پێناو نیشتمان و گه‌له‌كه‌ماندا بێ دوودڵی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. پێویست ناكات كه‌س حساباتی هه‌ڵه‌ بكات".

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14440

Your Comment

You are replying to: .
captcha