به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PKK له لێدوانێکدا ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: 24ی جوون دوایین چانسی تورکیا بۆ ڕزگار بوون له هاوپه‌یمانیی فاشیستیی AKP-MHPیه. له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئه‌رکێکی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه و ده‌بێ وه‌ک هه‌ڵبژاردنی 7ی جوون پشتیوانی له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا نیسابی یاسایی‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت و ده‌شڵێت: تێکڕای لایه‌نه‌کان ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی یه‌کده‌نگ بن. سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌نجامێکی زۆر خراپی له تورکیا به‌دواوه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر سۆل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment