ڕکابه‌رانم ئاره‌ق ده‌ڕژێنن و من به‌ ئاسووده‌ییه‌وه‌ چای ده‌خۆم

به‌شی تورکیا- ده‌میرتاش به‌ توویتێکی کۆمێدیاییه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ مانه‌وه‌ی له‌ زیندان له‌ ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی که‌مپه‌ینه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێش له‌ ‌هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی کوردی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) و به‌ربژێری ئه‌و پارته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی تورکیا، له‌ تووئیتێکی کۆمیدیاییه‌وه‌ له‌ زیندانی ئه‌دیرنه‌وه‌ له‌ درێژه‌ی زیندانی بوونی له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن و له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی که‌مپه‌ینه‌ هه‌ڵبژاردنییه‌کان ڕه‌خنه‌ی گرت.

ده‌میرتاش له‌و توویته‌دا نووسیی: "کاتێک که‌ دیکه‌ی ڕکابه‌ره‌کان به‌ په‌شوکاییه‌وه‌ کار ده‌که‌ن، عادڵانه‌ نییه‌ که‌ من لێره‌دا بم. من لێره‌دا ئاسووده‌ دانیشتم و چای ده‌خۆم به‌ڵام ئه‌وان ئاوه‌ها ڕه‌نج ده‌کێشن و ماندوو ده‌بن. من له‌و باره‌وه‌ زۆر ناڕه‌حه‌تم. هیوادارم من به‌ بۆنه‌ی ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تییه‌وه‌ ببوورن."

به‌ربژێرانی ئۆپۆزسیۆنیش ڕه‌خنه‌یان گرت له‌ درێژه‌ی زیندانی بوونی ده‌میرتاش و بۆ عادڵانه‌ و یه‌کسان بوونی ڕکابه‌رییه‌کان خوازیاری ئازادبوونی ناوبراو بوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی. ده‌میرتاش تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یه‌کلایی وه‌رنه‌گرتوووه‌ و به‌ ڕای زۆربه‌ی له‌ سیاسه‌توانان و یاسادانه‌رانه‌وه‌ ئازادیی ناوبراو هیچ مه‌نعێکی نییه‌.

پارێزه‌رانی HDPش بۆ ئازادیی ده‌میرتاش به‌ شێوه‌ی یاسایی هه‌وڵیان داوه‌، به‌ڵام سیسته‌می دادی تورکیا هێشتاکه‌ ڕه‌زامه‌ندی به‌و داواکارییانه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

ده‌میرتاش ڕۆژی 24ی جوون له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ پارتی داد و گه‌شه‌، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا، مێڕاڵ ئاکشنه‌ر له‌ پارتی تازه‌ دامه‌زراوی ئای، ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ له‌ پارتی سه‌عاده‌ت و دۆغۆ پرینچک له‌ پارتی وه‌ته‌ن ڕکابه‌ری ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14425

Your Comment

You are replying to: .
captcha