کورده‌کانی سووریا ناوه‌ندێکی ته‌ئهیل بۆ هێزه‌ گه‌نجه‌کانی ئه‌ندامی داعش داده‌مه‌زرێنن

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی کوردی سووریا له‌ جیاتی به‌ندکردنی هێزه‌ گه‌نجه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کانی ئه‌ندامی داعش ناوه‌ندێکی ته‌ئهیلیان بۆیان دامه‌زراندوووه‌ و له‌و ناوه‌ندانه‌دا ڕایان ده‌گرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: به‌رپرسانی کوردی سووریا هێزی گه‌نج و مێرمنداڵی ئه‌ندامی داعشیان که‌ ڕه‌نگه‌ کارێکی توندوتێژانه‌یان ئه‌نجام دابێت زیندانی ناکه‌ن به‌ڵکوو ئه‌وان له‌ ناوه‌نده‌کانی ته‌ئهیل که‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ئه‌و هێزانه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ ژیانی ئاسایی دامه‌زراوه‌، نیشته‌جێ ده‌که‌ن.

ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ئهیله‌ که‌ له‌ چه‌ند شاری سووریا دامه‌زراوه‌ شوێنێک بۆ ڕاگرتن و چاکسازیی هێزه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کانی داعشه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12 تا 17 ساڵه‌.

به‌رپرسانی پارتی کوردی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (YPG) که‌ سیاسه‌تی ته‌ئهیلی هێزه‌ گه‌نجه‌کانی داعشیان جێبه‌جێ کردوووه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن چانسی ژیانی دووباره‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ گه‌نجان و مێرمنداڵانی ئه‌ندامی داعش که‌ هه‌ندێکیان به‌ زۆره‌ملی بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌.

به‌رپرسانی کوردی سووریا ده‌ڵێن: ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ئهیله‌ پڕه‌ له‌ هێزه‌ گه‌نجه‌کانی ئه‌ندامی داعش و ئه‌وان هیوادارن سیاسه‌تی ڕوانگه‌ی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌ خۆجێیه‌کان که‌ پاڵپشتییان له‌ داعش کردوووه‌، له‌وان دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ته‌ئهیلی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رپرسانی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وان باشتر بکاته‌وه‌.

له‌و ناوه‌نده‌دا سه‌ره‌ڕای ڕاهێنان و چاک کردنی منداڵانی سووریا، مێرمنداڵانێکیش له‌ ئه‌ندونێزیا و تورکیاش نیشته‌جێن.

له‌و ناوه‌نده‌دا چه‌ندین پولی وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ بواره‌کانی فێرکاری زمانی کوردی، مێژوو، جوگرافیا و زمانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت چوونکه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراون بێ سه‌وادن.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ناوه‌ندی ته‌ئهیل له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان، هێزه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کان ناچارن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ تا 7 ساڵ به‌ پێی ماوه‌ی سزاکه‌یان له‌و ناوه‌نده‌دا بمێننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارێکی باشیان بێت زووتر ئازاد بکرێن.

به‌ نووسینی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و بایه‌خانه‌ی که‌ له‌و ناوه‌نده‌دا ته‌ئکیدی له‌ سه‌ر ده‌کرێت وه‌رگیراو له‌ ئه‌یدیاکانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که‌یه‌ هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی کورد ته‌ئکید ده‌که‌ن له‌وێدا دیکه‌ی ناوه‌نده‌کانی شوردنه‌وه‌ی مێشک جێگره‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی پێشوو نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14424

Your Comment

You are replying to: .
captcha