ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتاری عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی سڕكراوی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستانه له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتاری عێراقی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵا ته‌حسین تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی به‌غدا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ كاندید كردوووه‌.

به‌پێی ئه‌نجامی كۆتاییی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاڵا تاڵه‌بانی 2 هه‌زار و 904 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌و ئه‌نجامه‌ش سه‌ركه‌وتوووه‌ و ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتاری داهاتووی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ لیستی هاوپه‌یمانیی به‌غدا ژماره‌ 5 بوووه‌ كه‌ پێشتریش له‌ دوو خولی ڕابردوو له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌رله‌مانتار بوو و خۆ كاندید كردنه‌كه‌شی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14423

Your Comment

You are replying to: .
captcha