بەپێی هەواڵی کوردپرێس لیژنەى دارایی و یاسایی تێبینیان لەسەر چەند خاڵێکى پرۆژە یاساکە هەیە بەتایبەت دەرماڵەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە کە لە نێو پرۆژە یاساکەدا هاتووە، هەردوو لیژنەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە نابێت ئەو دەرماڵانە ببڕدرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو لیژنە هەڵوێستى فەرمیى خۆیان ڕادەگەیەنن کە نابێت ئەو دەرماڵانە ببڕدرێت وە ئەو گفتوگۆیەى ئەمڕۆیان بە نووسراوێک ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە تاوەکوو ئێستا دیارنییە کە دەخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستانەوە بۆ سبەى یاخود نا.
لە ماوەکانى پێشوودا بەهۆى ناڕەزایەتى دەربڕین دژ بە یاساى خانەنشینى کارکردن لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە ڕاگیرا.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment